Changes in design and features
پەروەردەکردنی منداڵان، باشترکردنی ڕەفتاریان و چاندنی بەها باڵاکان لە ڕێگەی ناوەڕۆکی هەمەچەشنی خۆشی بەخش، فێرکاری و پەروەردەیی.
ئایا دەتەوێت منداڵەکەت پەروەردەیەکی جوانی هەبێت و بەها باڵاکانی تێدا بچێنرێت؟
ئایا دەتەوێت منداڵەکەت دوور بێت لە ناوەڕۆکی نەشیاو و نا پارێزراو و نا پەروەردەیی؟
ئایا بەدوای ناوەڕۆکێکدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت کە گونجاو بێت بە تەمەنی؟
بە خێر بێیت بۆ ئەپڵیکەیشنی ئافەرین، ئەپێکی تاک و بێ وێنەیە کە بە شێوەیەکی خۆش و سەرنجڕاکێش منداڵ فێری بەها جوانەکان دەکات، ئافەرین ژینگەیەکی پارێزراو و سەرنجڕاکێش و ئامانجدار بۆ منداڵان دابین دەکات لە تەمەنی 2 ساڵییەوە تاکوو هەرزەکاری، ئەپەکە هەزاران پارچە کارتۆن و گۆرانی و سروود و چیرۆک بە زمانی کوردی لە خۆ دەگرێت کە گونجاوە بە تەمەنە جیاوازەکانی منداڵان.
سوودەکانی ئەپەکە:
✔️هەموو ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت، بەردەستە و لە خۆی دەگرێت.
✔️دەروونت ئاسوودەیە بەوەی ئەپێکی پارێزراوە و دوورە لە هەر ناوەڕۆکێکی نەشیاو و نا پەروەردەیی.
✔️ منداڵەکەت فێری بەها باڵاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگەی ڕەسەنی کوردی دەبێت.
✔️ تەنیا کات بە فیڕۆدان نییە، بەڵکوو هەزاران پارچە ناوەڕۆکی فێرکاری سوود بەخش لە خۆ دەگرێت.
✔️تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە بە زمانی کوردییە و ئەمەش بەسوودە بۆ گەشەکردنی زمانی منداڵەکەت.
✔️ دەتوانرێت بە پێی تەمەنی منداڵەکەت ناوەڕۆکی ئەپەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
✔️ دەتوانرێت ماوەی بەکارهێنانی ئەپەکە سنووردار و کۆنترۆڵ بکرێت.
This version of Afarin Kids Android App comes with one universal variant which will work on all the Android devices.
If you are looking to download other versions of Afarin Kids Android App, We have 5 versions in our database. Please select one of them below to download.