چێشتخانە 10.10.3 Icon

چێشتخانە

shwan kdl Education
4.8
65 Ratings
305K+
Downloads
10.10.3
version
Apr 12, 2019
release date
25.0 MB
file size
Free
Download

What's New

چاککردنی هەندێ هەڵە

نوێکردنەوە بۆ دوا وەشانی ئەندرۆید

About چێشتخانە Android App

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

لەم وەشانەدا 20 خواردنی نایاب زیاد كراوە بۆ لیستەكە.
وەهەنێك كێشە و هەڵە چارەسەركراوە.
وە رێكخراوە بۆ ئەندرۆید p

زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە كە توانیم ئەم بەرنامەیە دیزاین بكەم..

ئەم بەرنامەیە هەموو مافێكی پارێزراوە هەرلە ئایگۆن و وێنە و داتاكانی ,تكایە لە كۆپی كردن خۆتان بە دوور بگرن..

بەرنامەی چێشتخانە, بەهێزترین بەرنامەی خواردن دروستكردنە. كە تیایدا باس لە چۆنیەتی دروست كردنی خواردن دەكات بە شێوەیەكی زۆر سەرنجراكێش و ناوازە.

ئەم بەرنامەیە لە چەند كۆمەڵەیەك پێكدێت واتا بەش بەش جیاكراوەتەوە ئەمەش بۆ تۆی ئازیز و ئاسانكاری لە دۆزینەوەی خواردنەكان ئەویش بۆ بەشەكانی:
خواردنی بەیانیان
خواردنە بەناوبانگەكان
خواردنە كوردیەكان
شۆرباكان ( سوپەكان )
زەلاتەكان
كێكەكان
شەربەتەكان
بەستەنیەكان ( ئایسكرێمەكان )
لەگەل چەندانی تر

كاتێك تۆ هەر خواردنێك دەكەیتەوە وێنەیەكی خواردنەكە دەبینی وە هەنێك لە خواردنەكان كورتە باسێكیان لەگەڵدایە.

پلەی گەرمی بۆ هەنێك لە خواردنەكان دیاری كراوە.

بۆ هەموو خواردنەكان ڕێژەی لێنان بۆ كەسەكان دیاری كراوە , واتا پێت دەڵێت ئەم خواردنە بۆ چەند كەسە وە دەشتوانی دەستكاری بكەی زیاد و كەمی بكەی بە گوێرەی كەسەكان كە خواردنەكەی بۆ ئامادە دەكەی, لەوەش گرنگتر كاتێك تۆ ژمارەی كەسەكان زیاد دەكەی یان كەم دەكەی ڕێژەی پێداویستیەكان گۆڕِانكاری بەسەر دا دێت.

بۆ هەموو خواردنەكان ئاگاداركەرەوە دانراوە واتا پێت دەڵێت ئەم خواردنە چەند كاتی دەوێت,وە لە مۆبایلە زیرەكەكان ڤێرشنی 4.4.4 بەرەو سەر كاتەكە وەك ئاگاداركەرەوە ( ئەلارم ) دادەنرێتەوە واتا كاتێ چێشتێك بەسەردەنێی كاتەكە دادەگریت و كە تەواو بوو و كوڵاندی جەرەست بۆ دەكات.

پێداویستیەكان بە ڕیژەو یەكەوە نوسراوە ڕێژەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت كاتێك تۆ دەستكاری ژمارەی كەسەكان دەكەی.

لە ئامادەكردنی بەشێوەیەكی پوخت باسی كرداری ئامادەكردنەكە دەكات هەنگاوبەهەنگاو.

دوگمەی دڵخوازان ئەگەر گرتەت كرد ئەوە راستەوخۆ ئەم خواردنە دەچێتە لیستی دڵخوازانت, كە دواتر بە ئاسانتر دەیدۆزیەوە لە لیستی بەشی دڵخوازانت.

دوگمەی ناردن ( شێر ) ئەگەر بتەوێت بڵاوی بكەیتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان یان بۆ هاوڕێیەكت تەواوی ئەم خواردنە بنێری تا ئەویش فێریبێت, ئەوە ئەم دوگمە داگرە جا لە ڕێگەی نامە یا ماسنجەر و فەیسبوك یان ڤایبەر یان وتس ئەپ یان تانگۆ یان ئیمێل یان هەر ڕێگایەكی ناردنی تر دەتوانی بینێری.

لە لیستی مینودا یەكەم هەڵبژاردە نوسراوە
(( ناردنی لیستی كڕینی پێداویستیەكان ))
مەبەست لەمە چیە؟ تۆ ئەگەر دەتەوێت خواردنێك ئامادەكەی ئەوە پێویستت بە كڕینی پێداویستیەكانە بۆیە دەتوانی تەنها لیستی پێداویستیەكان بۆ كەسێك كە لە بازاڕە بینێری بە نامە یان هەر ڕێگایەكی ناردنی تر.

وە دوگمەی گەڕان تۆ دەتوانی لە خواردن بگەڕێی لە ناو بەرنامەكە بە نوسینی ناوی خواردنەكە بە پیتی كوردی تا ئاسانتر بیدۆزیتەوە.

لە كۆتایدا ئەگەر تۆ فێری خواردن نەبویت ئەوا پێویست ناكات پەنا بەریت بۆ خول و كڕینی رێنمای خواردن دروست كردن كە بۆ ماوەیەكی كاتیە ,, بێ‌ دوودڵی ئەم بەرنامەیە بەشێوەیكی فری و بێ‌ پارە دابەزێنە كە هەمیشە لەگەڵتە,

ئەگەر بەرنامەكەت پێباشە ئەوە بڵاوی بكەوە تا زۆرترین كەس سودی لێ وەربگرێت,

ئەگەر بەرنامەكەت پێ‌ سودبەخش و باشە بۆ ئەوەی نوێبكرێتەوەو خواردنی بۆ زیاد بكرێت ئەوە تكایە 5 ئەستێرە بدە بە بەرنامەكە لە كۆگای گۆگل.

لە دوعای خێر بێ‌ بەشمان مەكەن
خودا بەچاكە بۆ ئێوە و ئێمەش بینوسێت .

Other Information:

Package Name:
Requires Android:
Android 4.1+
Other Sources:

Download

This version of چێشتخانە Android App comes with one universal variant which will work on all the Android devices.

Variant
101003002
(Apr 12, 2019)
Architecture
universal
Minimum OS
Android 4.1+
Screen DPI
nodpi (all screens)
Loading..