Kurdish Calendar | ساڵنامەی کو 1.0 Icon

Kurdish Calendar | ساڵنامەی کو

Kreenex Education
4.7
22 Ratings
51K+
Downloads
1.0
version
Jun 25, 2016
release date
925.1 KB
file size
Free
Download

About Kurdish Calendar | ساڵنامەی کو Android App

ئەم بەرنامەیە ساڵنامەیەکی تایبه‌ت به‌ گه‌لی کورده‌ و سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی (واته‌ ساڵی یه‌کی ئه‌م ساڵنامەیە) ئه‌و ساڵه‌یه‌ که‌ ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له‌ لایه‌ن دیاکۆوه‌ دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.

ساڵی ڕۆژژمێری کوردی، ساڵێکی هه‌تاویه‌، واته‌ به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به‌ ده‌وری ھه‌تاوه‌، و له‌ چوار وه‌رز پێک هاتووه‌ که‌ هه‌ر وه‌رزێک خۆی له‌ سێ مانگ درووست بوه‌، شەش مانگی سه‌ره‌تای ساڵ هه‌رکام 31 ڕۆژه و 5 مانگی دوایی هه‌رکام 30 ڕۆژن. مانگی کۆتایی ساڵ واته‌ مانگی 12، 29 ڕۆژه و له‌ ساڵه پڕه‌کان دا مانگی 12یش ئه‌بێته‌ 30 ڕۆژ. له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ناوی مانگه‌کان کران به‌ کوردی (بڕێ له‌ مانگه‌کان چه‌ن ناویان هه‌یه‌) که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌.

به‌هار:

1. خاکه‌لێوه‌ (نه‌ورۆز) (هه‌رمێ پشکوان)
2. بانه‌مه‌ڕ (گوڵان)
3. جۆزه‌ردان


هاوین:

1. پووشپه‌ڕ
2. گه‌لاوێژ
3. خه‌رمانان

پاییز:

1. ڕه‌زبه‌ر
2. خه‌زه‌ڵوه‌ر (گه‌ڵاڕێزان)
3. سه‌رماوه‌ز


زستان:

1. به‌فرانبار
2. ڕێبه‌ندان
3. ڕه‌شه‌مه‌


بۆ هەژمارکردنی کردنی ساڵی کوردی:


1- ساڵی کوردی 1321 ساڵ له‌ ساڵی کۆچی هه‌تاوی زیاترە، بۆ وێنه ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ 2715ی کوردی.

2- هه‌روه‌ها ده‌سپێکی ساڵی کوردی له‌ به‌هاری ساڵی 700ی پێش زایینی مه‌سیح بوه‌. به‌و پێیه‌ له‌ 1ی ژانڤیه‌ی ساڵی زایینی تا 20 یان 21ی مارس (واته 1ی نه‌ورۆز) 699 به‌ ساڵی زایینی زیاد ده‌کرێ و له‌ 21ی مارس تا 31 دێسامبر، 700 به‌ ساڵی زایینی زیاد ده‌کرێ. بۆ وێنه له‌ ساڵی 2015ی زایینی، له‌ 1ی ژانویه‌ تا 20ی مارس 699ی پێ زیاد ده‌کرێ که‌ ده‌کاته‌ 2714 و له‌ 21ی مارس (سه‌ره‌تای ساڵ کوردی) تا 31 دێسامبر، 700ی پێ زیاد ده‌بێ که‌ ده‌کاته‌ 2715.

هه‌روه‌ها ڕیزی مانگه زایینیه‌کان و به‌رانبه‌ره‌ ڕۆمیه‌کانی به‌م شێوه‌یه‌:

1- کانوونی دووه‌م - 31 ڕۆژ - January
2- شوبات - 28 ڕۆژ، لە ساڵ پڕدا 29 ڕۆژ - February
3- ئازار - 31 ڕۆژ - March
4- نیسان - 30 ڕۆژ - April
5- ئایار - 31 ڕۆژ - May
6- حوزه‌یران - 30 ڕۆژ - June
7- ته‌مووز - 31 ڕۆژ - July
8- ئاب - 31 ڕۆژ - August
9- ئه‌یلوول - 30 ڕۆژ - September
10- تشرینی یه‌که‌م - 31 ڕۆژ - October
11- تشرینی دووهه‌م - 30 ڕۆژ - November
12- کانوونی یه‌که‌م - 31 ڕۆژ - December



بۆ دەستکەوتنی نوێترین و باشترین بەرنامەی کوردی سەردانی ماڵپەڕ و پەیجی ( کـــــوردرۆیـــــد ) بکە :


www.kurdroid.cf


www.facebook.com/kurddroid

Other Information:

Package Name:
Requires Android:
Android 1.6+
Other Sources:

Download

This version of Kurdish Calendar | ساڵنامەی کو Android App comes with one universal variant which will work on all the Android devices.

Variant
1
(Jun 25, 2016)
Architecture
universal
Minimum OS
Android 1.6+
Screen DPI
nodpi (all screens)

All Versions

If you are looking to download other versions of Kurdish Calendar | ساڵنامەی کو Android App, We have 1 version in our database. Please select one of them below to download.

Loading..