سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەی کە یاسا و رێساکانی دابەزاندووە بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی، درورد لە سەر گیانی ئەوەی کە مرۆڤایەتی رزگار کرد لە تاریکاییەکانی و کۆیلایەتی وە رەزا و سۆزی پەروەردگار لە هاوەڵان وە لەوانەشی کە بە چاکی شوێن پێیان هەڵدەگرن تا ڕۆژی دوایی.
بەڕێزان و ئازیزان بە پێویستمان زانی کە چەند ڕوون کردنەوەیەک لەبارەی ( کۆیله و کەنیزەک لە ئیسلام ) بدەین، ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا خەڵکانێکی زۆر زیادەڕەوەیان کردووە کۆمەڵێکیش شلڕەوی، بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆیان لەم بابەتە بکێشنەوە و بڵێن ئائەوە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ئیسلامەوە یان ئیسلام لە کاتێک هاتووە کە "عبد" زۆر بووە نەیدەتوانی قەدەغەی بکات، بۆیە هەستاوین بە نێوەندگیری و گرتنەبەری ڕێگەیەک لەنێوان هەردوو بیر و بۆچووندا و بەپێی قورئان و فەرموودەی ڕاست و تێگەیشتی پێشینە چاکەکان ئەم بابەتە دەخەیەنە ڕوو، ئێمە لە سەر رێرەوی فەرموودەناسانی سەردەمی زووینه (علی منهج المتقدیمین من المحدیثین ) کە لەم سەردەمە سوپاس بۆ خوا کۆمەڵێکی زۆر زانا هەن لەسەر ئەو مەنهەجەن لەوانه: ( "شیخ ناسرالعلوان" و "شیخ عبدالله سعد" و "شیخ عبدالعزیز تریفی" و "شیخ دار الحدیث فی العراق" و "شیخ ماهر الفحل"....) ، بۆیە شەرم و خۆ لادان لە هیچ بڕگەیەک یاخود یاسایەکی ئیسلامی ناکەین، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئێمە شانازی بە هەرچی یاسای ئیسلامی هەیە دەکەین و ئەمە بیرو ڕامانە کە یاسا و رێساکانی ئیسلام تاکە یاسایە لە هەموو جیهان کە ماف دەدات بەهەموو مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی ئاین و بیروڕا. هەرچەندە ئێمە خۆمان نابینین لەم ئاستە کە هەستین بە ڕوون کردنەوەی یاسا و حوکمە ئایینیەکان لە ئیسلامی مەزن، چونکه ئا ئەمە کاری زانایانمانە، بەڵام بە هۆی نەبوونی زانایەک کە هەڵسێت بەم کارە ئێمە وەک قوتابی و خزمەتکاری ئەم زانایانە هەڵساوین بە نووسینی ئەم کتێبە و هەوڵمانداوه ڕوون کردنەوەیەکی بە پێز بنووسین لەم بابەتە، لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە شەرم لە هیچ یاسایەک و دەقێکی ئیسلامی ناکەین وە لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بابەتە بەشێوەیەک دەخەینە ڕوو وەک باشترین یاسا لەسەر گۆی زەوی بۆ کۆیلایەتی وە بەراوردکارێک لەگەڵ ئایینەکانی تــــــــــر و بــیروڕاکانی تر وەک ( الحاد – بێباوەری – ... دەکەین ) چونکە ئەم بیروڕایانەن گومان لەسەر ئیسلام دروست دەکەن لە بابەتی کۆیلایەتی، دواتر ئامادەی دیبەتین لەگەڵ هەر ئەتایستێک (بێباوەڕێک) یاخود نەسرانیەک یانیش یهودیەک چ سەبارەت بەم بابەته یان هەربابەتێکی تری فکری بۆ تێگەیشتن لەیەکتر نەک بۆ دەمەقاڵی.
ئەگەر هەر سەرنج و پێشنیارێکتان هەبوو لەسەر بابەتەکە، یانیش داوای دیبەت کردن دەتوانن لەڕێی ئەم ناونیشانانەی خوارەوە پەیوەندی بگرن لەگەڵمان:
Email: [email protected]
Web: www.Zakirgroup.com
This version of کۆیلایەتی لە ئیسلامدا (Kurdish) Android App comes with one universal variant which will work on all the Android devices.
If you are looking to download other versions of کۆیلایەتی لە ئیسلامدا (Kurdish) Android App, We have 1 version in our database. Please select one of them below to download.